سلێمانی
نیوەڕۆی ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان (عیماد ئەحمەد) گوتی " لێکۆڵینەوە دەکەین لەبارەی کێشەکەوەو ھەرکەس دەستپێشخەر بووبێ لەھەڵایسانی ئاڵۆزییەکە، لێپێچینەوەی لەسەر دەکەین و بەگوێرەی یاسا سزا دەدرێن".
لەلایەکی دیکە ئەمڕۆ پێنجشەممە گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی (سەرکەوت ئەحمەد) بەئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: لەشەڕو ئاڵۆزییەکانی دوێنێ شەوی سلێمانی حەوت کەس بریندار بوون کە پێنجیان کارمەندانی پۆلیسن و دوو کەسی دیکە لەبانگەشەکاران برینداربوون.