هه‌ولێر
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی ئه‌و حزبه له سنووری قه‌زای شنگال عه‌لی عه‌ونی، سه‌باره‌ت به شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی داعش له قەزەکە، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێستا ره‌وشه‌كه به‌ره‌و باشی ده‌ڕوا و له ژێر كۆنترۆڵدایه."
عه‌ونی گوتیشی: "ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ شنگاڵ له لایه‌ن داعشه‌وه داگیركراوه، راست نییه و به‌شێكی زۆری قه‌زای شنگال پێشمه‌رگه‌ی تیادایه و به‌شێكی كه‌میشی بەدەستی چه‌كدارانی داعشەوەیە، به تایبه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی عه‌ره‌بیان تیادایه، ره‌نگه ئه‌وان هاوكارییان كردبن بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ئه‌وێ."
سه‌باره‌ت به كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه. عه‌ونی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "پێشبینی ده‌كه‌م له یه‌ك دوو رۆژی داهاتوودا ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵ بكرێنه‌وه. ناگاته پێش كۆتایی حه‌فته."
عه‌لی عه‌ونی باسی له زه‌ره‌ر و زیانی چه‌كدارانی داعش كرد و گوتی: "چه‌كدارانی داعش شه‌ڕیكی سه‌خت له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه له كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا چه‌ند چه‌كدارێكی داعش ده‌ستگیركراون، هه‌روه‌ها كوژراویان هه‌یه و ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان جێهێشتووه."
له‌باره‌ی هاتنی هێزی یه‌په‌گه‌وە بۆ پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دژ به چه‌كدارانی داعش له شنگال، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پ.د.ك گوتی: "ئه‌وه‌ی ئێمه بیستوومانه ته‌نیا له ته‌له‌فزیۆن و راگهیاندنهكانەوە بووه، ئه‌گینا تا ئێستا به‌ڵگه‌ی دروستمان لا نییه ئه‌وان هاتبێتنە ناو شنگال بۆ شه‌ڕكردن دژی داعش."