عەمان
کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران ئەنتۆنیۆ گوتێرس بە ستایشەوە باسی ھاوكارییەكانی توركیا بۆ پەنابەر سووریای كردووە و رایگەیاند "توركیا بە ملیۆنان دۆلاری بۆ پەنابەرە سووریەكان خەرج كردووە".
ئەنتۆنیۆ گوتێرس لەمیانەی بەشداری كردنی لە كۆڕبەندی ئابووری جیھانی لە ژێر ناوی "پەنابەرە سوورییەكان" وتارێکی پێشكەش كرد. لە وتارەكەیدا گوتێرس رایگەیاند دوای جەنگی جیھانی دووەم گەورەترین قەیرانی مرۆیی لە سووریا ھاتووەتە ئاراوە. بە ھۆی شەڕی ناوخۆی سووریاوە حەوت ملیۆن و 600 ھەزار ھاووڵاتی سووری بە ناچاری ماڵ و حاڵی خۆیان جێھێشت.
کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەش كرد كۆمەڵگای نێودەوڵەتیی وەكو پێویست ھاوكاری پەنابەر سووریەكانییان نەكردووە، راشیگەیاند: "توركیا لە بوودجەی خۆی بە ملیۆنان دۆلاری بۆ پەنابەران خەرج كردووە".
جەختی لەوەش كردەوە بۆ باشتركردنی رەوشی پەنابەران پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھاوكاری زیاتری ئەو وڵاتانە بكات كە ژمارەیەكی زۆر پەنابەریان لە باوەش گرتووە.
بە بەشداری 900 سەرمایەگوزار لە 58 وڵات كۆڕبەندی ئابووری جیھانی بەڕێوە دەچێت بڕیارە ئەمڕۆ كۆڕبەندەكە كۆتایی پێبێ.