هه‌ولێر
ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم دڵشاد شه‌هاب بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "گفتوگۆكان له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رده‌وامه و رۆژانه‌ش كۆبوونه‌وه ده‌كرێ."
سه‌باره‌ت به پرسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته وه‌زاریه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم شه‌هاب گوتی: "گفتوگۆ به‌رده‌وامه و له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك نه‌گه‌یشتووینه‌ته بنبه‌ست. پێمانوایه هه‌موولایه‌نه‌كان به‌شداری له حكومه‌ت ده‌كه‌ن به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه."
له ئێستادا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كلایی بۆته‌وه ئه‌وه‌ش مه‌رجی به‌شداریكردنی ئه‌و حزبه بووه له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو