بەدیع عارف، پارێزەری یاسایی سەدام حوسێن و کاربەدەستانی دیکەی حزبی بەعسی عێراق، لە نووسینێکدا کە کۆپی لێداوەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، رەخنەی توند لەسەرکردەکانی حزبی دەعوە دەگرێ و دەنووسێ: لە سایەی ئێوەدا، ناتوانم لە عێراق بژیم.
بەدیع لەو گوتارەدا بە ناونیشانی "بیر لە جێھیشتنی وڵاتەکەم دەکەمەوە" باس لە چیرۆکی یەکەمین چاوپێکەوتنی خۆی و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی دەکا لە ساڵی ٢٠٠٦ و نووسیوتی: بە بارزانیم گوت دوژمنی ئێوە نیم و بە کاری خۆم ھەڵدەستم کە بەرگریکردنە لە تۆمەتباران". بارزانیش پێیگوتم" کورد دوورە لە رق لێبوونەوە، بەتایبەت رقی سیاسی."
بەدیع عارف لەو وتارەیدا پەسنی بارزانی دەدا کە ھەر لەگەیشتنی بە فڕۆکەخانەی ھەولێر رێزی زۆریان لێگرتووە تا کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، بەشێک لە وردەکاریی کۆبوونەوە نیو کاتژمێرییەکەشی لەگەڵ بارزانی باس دەکات و ئاشکرای دەکات:" پاش ئەوەی خانووەکەی عەدنان خەیروڵا لەلایەن بەرپرسێکی پارتییەوە داگیرکرابوو بارزانی فەرمانی بۆ گێڕانەوەی خانووەکە بۆ بنەماڵەی خەیروڵا دەکرد."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو