مورشیدپنار
شانەكانی نووستووی تیرۆریستانی داعش و چەند تیرۆریستێكی دیكەی داعش كە لە ناوچەی جرابلووسەوە دەزیان كردبووە نێو كۆبانێ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان كردە سەر چەند ناوەندێكی ستراتیجی لە شارەكە.
پارێزگاری ئورفا لە راگەیەنراوێكدا باسی ئەوەی كردووە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش هێرشی سەر شاری كۆبانێ و چەند ناوەندێكی نزیك لە دەروازەی سنووری مورشید پناریان كردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە ئانادۆڵو لە چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی بەدەستی خستوونە، تیرۆریستانی داعش شەرڤانانی یەپەگەیان لە كۆبانێ كردووتە ئامانج و شانەكانی نووستووی داعشیش كە ماوەیەكی درێژە لە ناوەندی كۆبانێدا خۆیان شاردبوویەوە لەگەڵ ئەو تیرۆریستانەی لە ناوچەی جرابلووسەوە دەزی نێو شارەكەیان كردووە پێكەوە هێرشەكانیان ئەنجامداوە. بەپێی زانیارییەكانی سەرەتایی تا ئێستا هەشت كەس كوژراون و 41 ی دیكەیش بریندار بوون، سەرچاوەكانی سەربازی ئاماژە بەوە دەكەن كە ژمارەی ئەو كەسانەی كوژراون زیاترە بەڵام بە هۆی بەردەوامی شەڕ و پێكدادانەكان ناتوانرێت ئەو ژمارەیە دەستنیشان بكرێت.
لە لایەكی دیكەوە لە هێرشێكی دیكەی تیرۆریستان بۆ سەر ناوەندی كۆبانێ چەند باڵاخانەیەك كە پێشتر وەكو بڕیارگا لە لایەن یەپەگەوە بەكار دەهێنران كەوتوونەتە دەست تیرۆریستان و حاڵی حازر شەڕ و پێكدادانێكی توند لە چواردەوری ئەو باڵاخانانەدا بەردەوامە.