ئەنقەرە
سەرکۆماری تورکیا عەبدوڵا گوڵ دەڵێ، کاتێک باس لە دەوڵەتی دیموکراتی و یاسایی دەکەن، دەبێ سیتمی زۆری پارتایەتی و یەکسانی و ئازادی و ھەڵبژاردنی دیموکراتی و لەنێو چوارچێوەی یاسادا کەسەکان بەرپرسیارێتییان بەکاربھێنن و بە شێوەیەکی یەکسان مامەڵە بکرێ لە وڵات.
سەرکۆماری تورکیا لە لێدوانێکیدا گوتی: کاتێ بڕیارێکی ستراتیژی دەدەین لەو جوگرافیایەی کە تورکیا بەشێکە لێی، بە رەچاوکردن و بینینی دینامیکەکان، لەگەڵ بوونی چەند کێشەیەکی جیاواز بەقەد ئەوە ھەلی باش دەڕەخسێ. لەلایەکەوە شەڕی روخێنەر لەلایەکی ترەوە بوونی چەکی کۆمەڵکوژو و تیرۆر و کارە ھێرشبەرکان راستیەکە لە ناوچەکەمان، کاتێ چاو بە رووداوەکانی ناوچەکە و وڵاتانی دەوروبەر و بەبەرنامەی ئەتۆمی ئێران و پەیوەندی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەخشێنینەوە، لە راستیدا چاو بە ناوچەکە و تورکیا دەخشێنینەوە.
بایەخی ناوچەکە بەدرێژایی ساڵ ناگۆڕێ
وەک ئاماژەیەک بۆ ئاسایشی ناوچەکە و بوونی سەرچاوەکان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست گوڵ گوتی: نەوت و غاز و سەرچاوە سوتەمەنیەکان تایبەتە بە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کاتێ گرنگی و بایەخی ناوچەکە لەبەرچاو دەگیرێ، ھەست بەوە دەکرێ کە ئەو ناوچەیە بۆ ساڵانێکی درێژ ناگۆڕێ.
گوڵ لەدرێژەی قسەکانیدا گوتی: چەند کێشەیەکی نوێ لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست سەریان ھەڵداوە، لەپێشیانەوە کیشەی ناسنامە و جیاوازی مەزەبی و ئاینی و سیاسی، ئەوەش دەبێتە مایەی کێشە بۆ وڵاتانی ناوچەکە، بەدڵنیاییەوە یەکێک لەو وڵاتانەی کاریگەری هەیە تورکیایە، ئەم ناوچەیە بەدرێژایی ساڵانێکی زۆر دەکەوێتە ژێر باری شەڕ و ناسەقامگیری، ئەو ناسەقامگیری و شەڕ و پێکدادانەیماوەیەکی زۆرە رووی کردۆتە ئەم ناوچانە، چاککردنەوە یاخود سەقامگیرکردنی ئاسایش لەم ناوچانە کاتێکی زۆر دەخایەنێ.