تونجەلی
لە رێورەسمێکدا لە تونجەلی یادی سێ ژنە کوژراوەکەی پەکەکە ساکینە جان سز و لەیلا سۆیلیمیز و فیدان دۆغان, کە لە پاریس کوژرابوون کرایەوە.
رێپێوانێک لە شەقامی سەناتی گەڕەکی مۆغۆڵتای دەستی پێکرد و لە گۆڕەپانی سەید رەزا کۆتایی ھات، بەھەڵواسینی تابلۆی سێ ژنە کورژاوەکە رێوڕەسمێک سازکرا و جێگری سەرۆکی بەدەپە گوڵتان کشەناک بەشداری لە رێورەسمەکەدا کرد.
دوای رێوڕەسمەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کشەناک گوتی: ساڵێک پێش ئێستا ساکینە و لەیلا و فیدانیان بە دڕندەترین و کوێرانەترین شێوە کوشت، لە ناوەڕاستی پاریس کە شاری مەدەنیەت و ئازادیە سێ ھاوڕێی رێی ئازادیمانیان کوشت.
لە گوتەکانیدا کشەناک داوای بەدواداچوونی دۆسیەی رووداوەکەی کرد.