Fatma Esma Arslan
18 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2020
لە دوای دەستپێکردنی جموجۆڵی سەربازیی لەوەتەی بەیانی ئەمڕۆ لە وڵاتی مالی، سەرکۆماری ئەو وڵاتە، ئیبراھیم باوباکار کییتا دەستبەسەرکرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە وەرگیراون، سەرکۆمار کییتا کاتژمێر ٤:٣٠ ئەمڕۆ ئێوارە بە کاتی ناوخۆ لەلایەن سەربازانەوە لە کۆشکەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە و تاوەکو ئێستا چارەنووسی نادیارە.
سەرچاوەکان ئەوەشیان پشتڕاستکردبووەوە کە پێشتر کەریم کیتای کوڕی سەرکۆمار و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، بۆبۆو سیسێ و ژمارەیەک وەزیری دیکە دەستبەسەرکراون.
هاوکات بۆبۆو سیسێ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بانگھێشتی دیالۆگی کردبوو.
لەوەتەی مانگی ئایاری ئەمساڵەوە خۆپیشاندانەکانی وڵاتی مالی بەردەوامە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرکۆمار کییتا دەکەن.