Ekip
18 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2020
هەولێر ــ AA
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، فەریق روكن عەبدولئەمیر شممەری و فەرماندەی پۆلیسی ئیتیحادی عێراق، فەریق روكن جەعفەر بەتات بە مەبەستی گفتوگۆكردن سەبارەت بە رەوشی ئەمنی و گەڕانەوەی ئاوارەكانی شەڕی داعش بۆ زێدی خۆیان، گەیشتنە شاری كەركووك.
نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە عەبدولئەمیر شممەری و جەعفەر بەتات لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركووك لەگەڵ پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت، راكان جبوری و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، فەریق روكن سەعد حەربییە كۆبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ كراوە لەبارەی رەوشی ئەمنی و گەڕانەوەی ئاوارەكانی شەڕی دژبە داعش بۆ زێدی خۆیان.