ئەنقەرە
ئیبراهیم کوردۆ، وەزیری دەرەوەی کانتۆنی کۆبانێ لەگەڵ شاندێکی هاوسەفەری سەردانی تورکیای کرد و لە شاری ئەنقەرە چەندین دیداری و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسی پارتی سیاسییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی ئەنجامدا.
کوردۆ لە تەلاری ناوەندی پارتی ئاشتی و دیموکراتی-بەدەپە قسەی بۆ رۆژنامەوان کرد ئامانجی سەردانەکەی روونکردەوە و گوتی: "بۆ گفتوگۆکردن و ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەردانی بەدەپە و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، باڵوێزخانەی ئەڵمانیا، بەریتانیا وکەنەدامان کرد."
لەبارەی سەردانی بۆ لای بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا کوردۆ گوتی: " بەرپرسانی تورکیا داوایان لە ئێمە کرد ناوەرۆکی دیدارەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا نەکەین. بۆیە ناتوانم باسی ناوەڕۆکی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا بکەم."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.