ئەو مانگەی دەستەی نەزاھە لە ھەرێمی کوردستان بۆ گەڕانەوەی ١٠٨٠ فۆرمی ئاشکراکردنی سامانی پەرلەمانتاران و بەرپرسانی ئەو دامەزراوەیە، سەرۆکایەتیی ھەرێم و دەسەڵاتی دادوەریی دیاریکردبوو، کۆتایی پێھات.
دەستەکە دەڵێ: "تەنیا شەش پەرلەمانتار فۆرمەکانیان گەڕاندۆتەوە و تائێستا ھیچ دۆسێیەیەکیان لەسەر گەندەڵی لە کەرتی نەوتدا پێنەگەیشتووە."
سەرۆکی دەستەی نەزاھە لە ھەرێمی کوردستان د.ئەحمەد ئەنوەر لە دیدارێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو دەلێ ئومێدەواربوون لە ماوەی ئەو مانگەی دیاریکرابوو تا بەرپرسان و ئەو کەسانەی فۆرمی ئاشکراکردنی سامان دەیانگرێتەوە فۆرمەکانیان بۆ دەستەکە بگەڕاندایەتەوە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.