وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ، کە بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە ئیسپانیا، ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە خۆسێ مانوێل مارگالۆ کۆ بوویەوە.
دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشدا، وەزیری دەرەوەی روسیا گوتی: "قەیرانی ئۆکراینا زۆر ئاڵۆزە بۆیە بۆ رزگاربوون لەو قەیرانە، پێویستە ھەمووان لە چوارچێوەی یاسادا ھەڵسوکەوت بکەین. دوێنێ سەرۆکی روسیا ھەڵوێستی وڵاتەکەی لە بەرامبەر بارودۆخی ئۆکراینا نیشاندا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەیتوانی لە کاتی خۆیدا رێگری لە چەکداران لە ئۆکراینا بکا."
رۆژنامەنووسێک پرسی ئایا سەربازانی روسیا بۆچی لە هەرێمی کریمیان؟ لاڤرۆڤ گوتی: "ئەو پرسیارە نابێ لە روسیا بکرێ، بەڵکو دەبێ لە دەسەڵاتی خۆسەری هەرێمەکە بپرسن، حکومەتی ئێستای ئۆکراینا ناتوانێ ھەموو خاکی وڵاتەکەی کۆنترۆڵ بکا، بۆیە ئەوانەی ئەو بارودۆخەیان دروستکردووە دەبێ بیر لە دۆزینەوەی رێگاچارە بکەن، دۆستە رۆژئاواییەکانی روسیا زۆر بە باشی لەو یارییە تێدەگەن."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.