بەگوێرەی ئاژانسی ھەواڵیی سعودیە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو کە رۆژی سێشەممە لە ریاز بەڕێوەچوو، ھەر سێ وڵاتی سعودیە، ئیمارات، بەحرێن کۆک بوون لەسەر کێشانەوەی باڵیۆزەکانیان لە قەتەر.
راگەیەنرا، هەرسێ وڵات بڕیارێکی ھاوبەشیان دەرکرد بۆ بانگکردنەوەی باڵیۆزەکانیان لە دۆحە، وەکو کاربەدەستانی ئەو سێ وڵاتە گوتوویانە: نابێ ھیچ وڵاتێکی کەنداو، دەستوەر بداتە کاروباری ناوخۆی یەکترەوە. کەچی وڵاتی قەتەر سەرپێچی لەو رێنماییەکردووە. هەروەها هاوڕابووین کە بۆ ئارامی و سەپامگیریی وڵاتانی عەرەبی، پێویستە ھیچ وڵاتێک پشتگیریی لە رێکخراوی ئیخوانی موسلیمین نەکات، بەڵام وڵاتی قەتەر بەردەوام پشتگیرییان لەو رێکخراوە کردووە."