غەززە
مەڕوان شێخوان، خەڵکی غەززەیە لە یەکێ لە ژێر زەمینەکانی شارەکەی، نمایشی چەندین پارچەی شوێنەواری مێژوویی تایبەت بە شارستانێتییەکانی یۆنان، رۆما، میسر، بێزەنتینی، و ئیسلامی سەردەمی عوسمانی کۆکردۆتەوە و نیشانی دەدا.
شێخوان دەڵێ لە تەمەنی ٢٠ ساڵانەوە لە هەوڵی کۆکردنەوەی پارچەی شوێنەواری مێێژوویی دایە. ئێستا سەرجەم ئاسەوارەکانی لە ژێر زەمینێکدا هەڵگرتووە.
لە نێو کەرەستەکانی شێخوان، دراوی کۆنی کانزایی هەریەکە لە وڵاتانی عێراق، سوریا، ئوردن، فەلەستین و چەندین بەردی بەنرخ و جلوبەرگی بەکارهاتووی تایبەت بە عوسمانییەکان و بیزەنتینیەکانی هەن.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.