واشنتۆن
دوای ئەوەی سەرۆكی ڕوسیا ڤلادمیر پۆتن لەوەڵامی هێرشی كەسایەتیە جیاوازەكانی جیهان سەبارەت بە ناردنی هێزی سهربازی روسیا بۆ ئۆكراینا ڕەخنەی توندیان گرتبوو و گوتبووی كه هەوڵەكانی روسیا لەو بارەیەوە دەچێتە قاڵبی ( راستییهكی ناوچەكە)، وەڵامی باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمریكا درەنگ نەكەوت و ئاشكرایكرد ئەوەی كە پوتن ناوی دەبات بە راستییەكی ناوچەكە، جۆرێكە لە دەست درێژیكردن بۆ سەر خاكی وڵاتێكی دیكه و پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتی تایبەت بە مافی وڵاتانی دراوسێ یه.
ئۆباما لە ناو یەكێك لە قۆنابخانە سەرەتایەكانی واشنتۆن وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە و ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ پێدانی هاوكاریەكی یەك ملیار دۆلاری بۆ ئۆكراینا دەربڕی و داواشی لە كۆنگرێسی وڵاتەكەی كرد هاوكاری بن لەو بارەیەوە.
لەبارەی پەیوەندیەكانی ئەمریكا و روسیا لە دوای دوا گوتەكانی پوتین سەبارەت بە ئۆكراینا، ئۆباما ئاماژەی بەوە دا كە تائێستا لە دوای ئەوە گوتانەوە پەیوەندی بە پۆتینەوە نەكردووە و ئیدانەی توندی هەوڵەكانی روسیای كرد لهبارهی هێرشكردنە سەر ئۆكراینا و داوایكرد بهزووترین كات چاودێرانی نێوەدەوڵەتی سەردانی ئۆكراینا بكەن بۆ ئاسایی كردنەوەی بارودۆخەكە .
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.