Abdullah Shukur
05 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2016
تاران
لە رێورەسمێکی فەرمیدا سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو لە لایەن جێگری یەکەمی سەرکۆماری ئێران، ئیسحاق جیھانگیری پێشوازی لێکرا.
لە رێوڕەسمەکەدا کە لە کۆشکی سەعدئاباد ساز کرا، سروودی نیشتمانی ھەردوو وڵات گوترایەوە و دواتر جیھانگیری و داودئۆغڵو دوو قۆڵی کۆبوونەوە.
لە دوای کۆتایھاتنی کۆبوونەوەی دوو قۆڵی جیھانگیری و داودئۆغڵو و پاشانیش کۆبوونەوەی شاندی دوو لایەن، بڕیارە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش رێکبخرێت.
ھاوسەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، سارا داودئۆغڵو یاوەری ھاوسەرەکەی دەکات لەم سەردانە و وەزیری ئابووری موستەفا ئەلیتاش، وەزیری وزە و سەرچاوەکانی سرووشتی بەرات ئاڵبەیراک و وەزیری گومرک و بازرگانی بولەند توفەنکچی، وەزیری گەشەپێدان جەودەت یڵماز و وەزیری گەیاندن دەریاوانی و گواستنەوە بینالی یڵدرم، سکرتێری گشتی ئاکپارتی عەبدولحەمید گول کە شاندی یاوەری داودئۆغڵو پێکدێنن بەشداریان لە رێورەسمەکە کرد.
لە رێوڕەسمی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی تورکیا، وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف و وەزیری نەوتی ئێران بیژەن زەنگەنە ئامادەبوون.