Abdullah Shukur
22 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2017
بەغدا - AA
ماکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە بەرەنگاربوونەوەی دژی داعش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق ئیبراھیم حەعفەری کۆبووەوە.
بەپێی ئەو راگەیەیەندراوە نووسراوەی کە لە نووسینگەی جەعفەری بڵاوکراوەتەوە، کۆبوونەوەکە لە شاری بەغدا بەڕێوەچووە و تێدا تاوتوێی پرسەکانی سیاسی و سەربازیی و بەرەنگاربوونەوەی لە دژی داعش کراوە.
جەعفەری لە کۆبوونەوەکەدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، کە ھاوکاربن لە دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانی عێراق لە دوای سەرکەوتن بەسەر تیرۆر. ھاوکات حەعفەری باسی لە چڕکردنەوەی ھەوڵی زیاتر کردووە لە ھەماھەنگی و پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵات.
ماکگۆرک ئەوەی خستووەتەڕوو کە تاکو لەناوبردنی داعش، وڵاتەکەی لە ھاوکاریکردنی عێراق بەردەوام دەبێ.
بەپرسانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی سەردانەکەی ماکگۆرک رایانگەیاند کە بەمەبەستی دەستەبەرکردنی سەقامگیری ئەو ناوچانەی عێراق کە لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش پاککراونەتەوە، لەگەڵ سیاسەتمەدارانی عێراق کۆدەبێتەوە. ھاوکات لەبارەی سنووری ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو وڵاتە،کۆبوونەوەیەکیش لەگەڵ فەرماندەکانی ئەمریکا لە عێراق ئەنجام دەدات.