ئدلب
هەلیكۆپتەرێكی سەر بە سوپای سووریا بۆمبێكی پڕ لە گازی كلۆری ئاراستەی گوندی میشمیشێنی سەر بە ئدلب كرد.
بەپێی روونكردنەوەیەكی لیژنەكانی هەماهەنگی نێوخۆیی سووریا هەلیكۆپتەرێكی سەر بە سوپای سووریا لە رێگەی بەرمیلە بۆمێكەوە كە ''گازی كلۆر''ی تێدا بوو هێرشی كردە سەر گوندی میشمیشێنی سەر بە شارۆچكەی جیسر ئەلشغور لە پارێزگای ئدلب.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی كە لەنێویاندا ژن و م
نداڵ هەن بەهۆی كاریگەری بۆمبەكەوە بۆ نەخۆشخانەكانی دەورووبەر گوازراونەتەوە.
دكتۆری نەخۆشخانەی گوندی میشمیشێن رەمەزان عوتەیبە بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "رژێم چەند رۆژێكە بەبەكارهێنانی گازی كلۆر هێرش دەكاتە سەر گوندی میشمیشێن كە دانیشتوانەكەی خەڵكی مەدەنین''.
بەپێی گوتەی ئەو دكتۆرە ئەو كەسانەی دەكەونە ژێر كاریگەری گازەكە تووشی هەناسەسواری، رشانەوە، بچووكبوونەوەی بیلبیلەی چاو دەبن.