Sarmand Hameed
26 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2022
هەولێر - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانی و سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی تاوتوێی دوا پێشهاته سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانیی و هه‌وڵه به‌رده‌وامەکانی حكوومه‌ت بۆ دەستەبەرکردنی ئاستی حزمه‌تگوزاریی له هه‌موو پارێزگاكانی عێراقدا كرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، محه‌مه‌د شیاع سوودانی پێشوازیی لە باڤڵ جەلال تاڵه‌بانی كرد.
لە راگهیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە دیدارەکەدا هەردوولا باسیان له دوا پێشهاته سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانیی و هه‌وڵه به‌رده‌وامەکانی حكوومه‌ت بۆ دەستەبەرکردنی ئاستی حزمه‌تگوزاریی له هه‌موو پارێزگاكانی عێراقدا كرد.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە سوودانی و تاڵەبانی گفتوگۆیان لەبارەی گرنگرتین پرسه‌كان كه له‌كاره لە پێشینه‌كانی چوارچێوه‌ی كاركردنی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانە لەگەڵ پرسی ئاسایش و گه‌ره‌نتیكردنی سنووره‌كانی عێراق به‌پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی، کردووە.