دیمەشق
دوێنێ بە گوللە ھاوەن ھێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی روسیا لە دیمەشق و بە ھۆیەوە کەسێکی سوری کوژرا و نۆ کەسی دیکەیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی روسیا؛ دوێنێ سەعات ١٥.٠٠ بەکاتی سوریا، بە گوللە ھاوەن ھێرشکراوەتە سەر باڵیۆزخانەی روسیا لە دیمەشق و بە ھۆی ئەو ھێرشەوە کەسێکی سوری کوژرا و نۆی کەسی دیکەیش کە ژمارەیەکیان ھێزی ئاسایشپارێزن برینداربوونە.
ئاماژە بەوە دەکرێ کە ئەو ھێرشە لە لایەن گروپە چەکدارە بەرھەڵەستکارەکانەوە ئەنجامدرابێ.