ئورفا
بههۆی بهردهوامی شهڕ و پێكدادانهكانی ناوچهی سهرێكانی سهر به پارێزگای حهسهكه و ئاوارهبوونی هاووڵاتییانی سووریا بهردهوامه.
لێقەوماوانی شەڕی نێوخۆی سووریا پاش ئەوەی كۆنترۆل كران، لە خاڵی سنووری ناوچەی كەپەزلی شارۆچكەی ئاكچاكالە رێگەیان پێ دەدرێت بچنە نێو خاكی توركیا.
پەنابەران كە ژن و منداڵیشیان لەنێودابوو، لە سەر سنوور و لە كاتی چوونە نێو خاكی توركیاوە لەلایەن سەربازانی ئەو وڵاتەوە هاوكاریان پێشكەش كرا.
یەكێك لە پەنابەرانی سووریا بەناوی فیدا ئەلحەسان بە ئانادۆڵوی راگەیاند "بەهۆی ئەو كێشە و گرژی و ئالۆزییانەی لە وڵاتەكەماندا هەن ناچاربووین پەنا بۆ توركیا بهێنین".
ئەلحەسەن باسی لەوە كرد كە توركیا بەكردنەوەی دەروازەكانی لەسەرمان ئاسوودە بووین و گوتی: "لە سەر سنوور هەموو جۆرە ئاسانكارییەكیان بۆ كردین، سەربازەكان منداڵ و كەلوپەلەكانمانیان هەڵگرت. هەروەها ئەو ماوەیەی لەسەر سنوور چاوەڕوانمان دەكرد ئاو و خۆراكیان پێداین. لە كاتێكدا لە سووریا سەربازان دەمانكوژن، لێرە یارمەتیمان دەدەن. خوا لێیان رازی بێت".