دیاربەکر
دوای ئەوەی دوو تەقینەوە لە کۆبوونەوەی جەمارەی هەدەپە لە مەیدانی ئیستاسیۆنی دیاربەکر رووی دا، ٢ کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە سەد کەس بریندار بوون.
لەم بارەیەوە مەهدی ئەکەر ئاماژەی بەوە دا کە چارەسەری بریندارەکان لە نەخۆشخانە دەکرێت و تیمی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە رەوانەی شوێنەکە کراوە و گوتی: "لەم هێرشەدا دیموکراسی کراوەتە ئامانج و بە توندی ئیدانەی دەکەم. ئەمە تەنیا هێرشێک نەبووە بۆ سەر بەشداربوانی کۆبوونەوەکەی مەیدانی ئیستاسیۆن، بەڵکو دیموکراسی و خۆشگوزەرانی کردۆتە ئامانج. لێرەوە داوای لێخوشبوون بۆ ئەوانە دەکەم کە گیانیان سپاردووە و هیوای چاکبوونەوەی زووش بۆ بریندارەکان دەخوازم".
ئەکەر لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە دا کە هەر زانیاریەک لەسەر ئەنجامدەرانی کردەوەکە دەستکەوت، ئەوە ئاشکرای دەکەن و راشیگەیاند زانیارییەکانی سەرەتایی ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی غازێکەوە تەقینەوەکە رووی داوە و دوای چەند دەقەیەکی تر لە دووری ٥٠ مەترەوە تەقینەوەی دووهەم رووی داوە .