Hüseyin Demirci,Rewa Mahmut Hasan
27 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2017
قەرس-AA
لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، دروستکردن و فرۆشتنی زۆپا لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو بەتایبەت لە پارێزگاکانی قەرس، ئاردەخان، ئەرزەڕۆم، ئاگری، وان و بەدلیس روو لە زیادبوون دەکات.
لە شارۆچکەی ساریکامش سەر بە پارێزگای قەرس، چوار کارگەی دروستکردنی زۆپا بوونی هەیە و لە رێیەوە بە شارەکانی ناوچەکە دەفرۆشرێت.
یەکێک لە خاوەنی کارگەکانی دروستکردنی زۆپا، بەناوی محەمەد یڵماز لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە دەکات کە بە هۆی سەختی زستانی ناوچەکە، هاووڵاتییان زۆر روو دەکەنە کڕینی زۆپا، لە شارۆچکەی ساریکامش ئەو پێداویستیانەی ناوچەکە پردەکرێتەوە.
ناوبراو دەڵێت:
"بە هۆی کوالیتی زۆپاوە، شارۆچکەکەمان لە پیشەسازی زۆپادا پێشکەوتووە، ئەوانەی بەرهەمیان دەهێنین، لە شارو شارۆچکەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو دەفرۆشرێت و لە رێی ئۆتۆمبێلەوە بۆیان دەگوێزینەوە. ساڵانە نزیکەی ٨٠ -١٠٠ هەزار زۆپا دروست دەکەین. ئەمانە هەیانە زۆپای خەڵووز و دارن هەشیانە و زۆپای فڕنن. لە رۆژێکدا ١٠٠-١٥٠ زۆپا دروست دەکەین".
عوسمان نوری یڵدز یەکێکە لەو کرێکارانەی لە کارگەکەدا کار دەکات ئاماژە بەوە دەکات بە هۆی کەشوهەوای سارد، خواست لەسەر زۆپا زیادی کردووە و دەڵێت، "رۆژانە لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ تا کاتژمێر ١٨:٠٠ کار دەکەین".