تاران
سەرکۆماری ئێران (حەسەن رۆحانی) لەوتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنی (NBC- ئێن بی سی) ئەمریکیدا لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی وڵاتەکەی گوتی " دووپاتی دەکەمەوە، ئێران ھیچ کات بە دوای چەکی ئەتۆمیدا نەبووە و نابێ، بەڵام لەبواری بەرنامەی ئەتۆمیدا حکومەت دەسەڵاتی رەھای ھەیەو خاوەن ئازادی سیاسی بێ سنوورە".
رۆحانی سەبارەت بە ھەڵوێستی ئێران لە بەرامبەر بەکار ھێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا گوتی" حکومەتی ئێران داوای نەھێشتنی چەکی کیمیایی لە ناوچەکە دەکا، ئەمریکا بە ئاشکراکردنی نیەتی شەڕ لەدژی سوریا لاواز بوونی خۆی نیشاندا. ئێران پێیوایە ئەو وڵاتەی بڕیاری شەڕ بدا لاوازە بەڵام بەچاوی رێزەوە سەیری ئەو وڵاتانە دەکا کە ھەوڵ بۆ ئاشتی دەدەن".
حەسەن جەختیکردەوە لەنامەی پیرۆزبایی سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما کە بەبۆنەی دەستبەکار بوونی بۆی ناردووەو ستایشی ئەو دەستپێشخەرییەی کرد.