تاران
حەسەن رۆحانی، سەرکۆماری ئێران. لە کۆنفرانسەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا گوتی: "سەرچاوەکانی وزە و ھێزی ئیسلام، بۆ چارەسەری کێشەکانی جیھانی ئیسلامی بەکار ناھێنرێ. بۆیە موسڵمانان ئەمڕۆ روو بەڕووی کێشە و قەیرانی زۆر گەورە بوونەتەوە."
رۆحانی لەو بارەیەوە زیاتر گوتی: "قەیرانی ئابووریی و پرسی ئاسایش ئۆقرەیی، تێکچوونی سیستمی کۆمەڵایەتی. هەروەها٦٠ ساڵ داگیرکردنی خاکی فەلەستین و قودسی پیرۆز، چەند ساڵێکە قەیرانی سوریا، ئەمانە هەموو کێشە دوور و درێژەکانی جیهانی ئیسلامین کە پێمان چارەسەر نەکراون. ئەوەی راستی بێ سەرچاوە سروشتییەکانی جیھانی ئیسلام و ھێزی مرۆیی ئەو جیھانە هەروەها دەرەتانە جوگرافییەکانی بە شێوەیەکی راست و دروست بەکار ناھێنرێن، بۆیە پێویستە موسڵمانان دووبارە ببنەوە خاوەن متمانەبە خۆ بوونی زیاتر، چونکە ئەنجامدانی گۆڕانکاریی تەنیا بە گۆڕینی عەقڵیەت، گوتار و کریار مسۆگەر دەبێ."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.