ئەمڕۆ لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی د. فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە حەسەن دانایی فەر باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لەم دیدارەدا پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێكران و هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە پەیوەندیی نێوانیان لە ئاستێكی باشدایە و هیواشیان خواست ئەم پەیوەندییانە پێشڤەچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
لە بەشێكی دیكەی ئەم دانیشتنەدا بارودۆخی سیاسی و باری ئاساییشی عێراق و كاریگەرییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێی عێراق خرایە بەر باس.