دیمه‌شق
هێلیكۆپته‌ره‌كانی سوپای سووریا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیمه‌شقی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته 28 بۆمبی به‌رمیلیان خسته‌خواره‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه موسته‌فا ئه‌بو عوبه‌یده، كه له كه‌مپی په‌نابه‌رانی یه‌رموك نیشته‌جێیه به ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "هێلیكۆپته‌ره‌كانی سوپای سووریا به بۆمبی به‌رمیلی هێرشیان كردۆته سه‌ر ناوچه‌كانی یه‌رموك، حه‌جه‌ر ولئهسوهد و تادامون كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌سه‌ده‌وه گه‌مارۆ دراوه".
عوبه‌یده ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و هێرشانه كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر دانیشتوانی كه‌مپه‌كه دروست كردووه و گوتی: "هێلیكۆپته‌ره‌كان له یه‌رموك 15، له حه‌جه‌رولئه‌سوه‌د 8 و له تادامون 5 بۆمبی به‌رمیلیان خستۆته‌خواره‌وه. پاشانیش ئه‌و ناوچانه به مووشه‌كی زه‌مین به‌زه‌مین و هاوه‌ن بۆردومان كراون".
پێش جه‌نگی نێوخۆیی سووریا، له كه‌مپی په‌نابه‌رانی یه‌رموكی باشووری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا 950 هه‌زار كه‌س نیشته‌جێ ببوون به‌ڵام دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان ماوه‌ی 3 ساڵه ئه‌و كه‌مپه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌سه‌ده‌وه ئابڵوقه دراوه و له ئێستاشدا ته‌نیا 18 هه‌زار كه‌س لەوێ نیشته‌جێیه.
له كه‌مپی یه‌رموكدا، به‌زۆری هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستین و ئه‌و هاووڵاتییانەی سووری نیشته‌جێن كه له به‌رزاییه‌كانی جۆلانه‌وه راگوێزراون.