مۆسكۆ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا (سێرگی لاڤرۆڤ) ئاشكرایكرد بۆچوونی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی سوریا‌و لێكۆڵینه‌وه له‌به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی به‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (جۆن كیری) گه‌یاندووه.
لاڤرۆڤ گوتی " ده‌بێ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی بسپێردرێته رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ر په‌لامارێكی سه‌ربازییش له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌بێته هۆی ته‌نگه‌ژه‌ی زیاتر له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئاشكرایكرد، به‌بیری جۆن كیری هێناوه‌ته‌وه كه هێشتا ناوچه‌كه له‌قه‌یرانی عێراق و لوبنان قوتاری نه‌بووه، بۆیه به‌رگه‌ی قه‌یرانی دیكه ناگرێ و ئه‌مریكا خۆی نه‌گلێنێته ئاڵۆزیی دیكه‌وه.