رامه‌لڵا
سه‌ربازه ئیسڕائیلییه‌كان هێرشێكی چهكدارییانكرده سه‌ر كه‌مپێكی په‌نابه‌ران له (رامه‌لڵا) و له‌ئاكامدا دوو كه‌س كوژران و 10 كه‌سی دیكه برینداربوون.
به‌پێی قسه‌ی گه‌واهیده‌ران له شوێنی رووداوه‌كه، سه‌ربازانی ئیسڕائیل بۆ پشكنینی ماڵه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان چوونه‌ته كه‌مپه‌كه‌و له‌و كاته‌دا له‌نێوان خه‌ڵك و سه‌ربازه‌كان ئاڵۆزیی هاتووه‌ته ئاراوه‌و سه‌ربازه‌كان ته‌قه‌یان به‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌ندی پزیشكی رامه‌لڵا (ئه‌حمه‌د به‌یتاوی) گوتی " له‌و هێرشه‌دا دوو گه‌نج گیانیان له‌ده‌ستداوه. 10 كه‌سیش به گولله برینداربوون".