گرۆڤێلەند
لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا ماوەی حەفتەیهکە (پارکی یوسمیتی نەتەوەیی) گڕی گرتووەو سه‌رباری هه‌وڵی زۆر بۆ كۆنترۆڵكردنی به‌ڵام نه‌كوژاوه‌ته‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی ویلایه‌ته‌كه ده‌ڵێن ئاگره‌كه به‌هۆی ره‌شه‌باوه بڵاو بووه‌ته‌وه، ئێستا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌و مه‌ترسی ئه‌وه ده‌كه‌ن رووبه‌ری زیاتر بگرێته‌وه‌و به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌ته‌كه بچێ.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی كاربه‌ده‌ستان ئەو پارکه ساڵانه نزیکەی چوار ملیۆن گەشتیار رووی لێده‌كه‌ن، تیمه‌كانی ئاگر كوژاندنه‌وه كۆشش ده‌كه‌ن له‌ئاسمان و زه‌وییه‌وه ده‌یانه‌وێ كۆنترۆڵی ئاگره‌كه بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.