هه‌ولێر
تارق جه‌وهه‌ر راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكرد سه‌رۆكی په‌رله‌مان (ئه‌رسه‌لان بایز) رۆژی 25ی ئه‌م مانگه نامه‌ی ناردووه بۆ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كان و داوایكردووه به‌گوێره‌ی قانوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه ساڵی 1992 په‌سه‌ندی كردووه پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ڕیوه بچێ.
لهنووسراوهكهیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ " ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداریی ده‌نگدان ده‌كه‌ن پێویسته رێ‌یان پێنه‌درێ ده‌نگ بده‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو ره‌گه‌زنامه (جنسیه)ی عێراقیان پێ نه‌بێ".
تا ئێستا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستاندا، به‌زۆری ده‌نگده‌ران بنكه‌كانی ده‌نگدان تهسكهرهیان به‌كارهێناوه تا بیسه‌لمێنن مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان (20ی ئه‌یلول) مشتومڕی نێوان حیزبه‌كان توندتر ده‌بن له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان و ناوی ده‌نگده‌ره‌كان، هه‌رسێ حیزبی ئۆپۆزسیۆن و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نایشارنه‌وه به‌گومانن له‌و ده‌نگدانه ته‌زویری زۆر بكرێت.
زۆربه‌ی گومانه‌كان له‌سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستانه كه ته‌زویر بكات.