مۆسکۆ
ئاژانسی (ریا نۆڤۆستی)ی روسیا لەسەر زاری کاربەدەستانی وەزارەتی بەرگریی روسیا بڵاویکردەوە، ئەوان دڵنیان لەوەی لەدەریای ناوەڕاستەوە دوو رۆکێت ھاوێژراون.
وەزارەتی بەرگریی روسیا ئاماژەی داوە بەسەرچاوەی ئاشکراکردنی ھاوێشتنی ئەو رۆکێتانەو رایگەیاندووە بەھۆی رادارەکانی (ئارماڤێر) لەو بارەیەوە دڵنیان و زانیاریی پێویستیان خستووەتە بەردەستی سەرۆک ڤلادیمێر پۆتین.