تاران
وەزیری دەرەوەی ئیران (محەمەد جەواد زەریف) بەجیا لەڕێی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا(کاترین ئاشتون) و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەكان (بان کیمۆن) كرد
زەریف بەئاشتۆنی راگەیاندووە: وڵاتەکەی ئامادەیە جارێکی دیکە لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەکەی وتووێژ دەست پێبکاتەوە.
لەلایەکی دیکە کاترین ئاشتۆن رایگەیاندووە یەکێتییەکەیان بەزووترین وەخت وەڵامی قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران دەداتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ھەروەھا قسەی لەگەڵ بانکیمۆن کردوو لەبارەی رووداوە خوێناوییەکانی میسر، بۆچوونی وڵاتەکەی پێگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: زەریف بە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی گوتووە " ئیران کۆمکوژییەکەی میسر شەرمەزار دەکات و پێویستە ھەرچی زووترە بەربگیرێ بەقڕکردنی خەڵکی میسر لەلایەن حکومەتی کاتییەوە"
راگەیەنراوە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆماری تازە دەستبەکاربووی ئیران ( حەسەن رۆحانی) داوەتی نیویۆڕک کردووە تا لەبارەی دوایی ھێنان بە رووداوەکانی میسرو چەند پرسێکی دیکە دیدارو وتووێژ بکات.