بابل
سەرۆکوەزیرانی عێراق (نوری مالیکی) وەکو شانازیکردنێ بەحکومەتەکەیەوە گوتی " ئێمەیش دەمانتوانی وەکو سوپاو ئاسایشی میسر بچینەوە بەگژ بەخۆپیشاندەرانی پارێزگای بابلدا کە ھەشت مانگە درێژەی ھەیە، بەڵام ئەوەمان نەکرد لەبەر ئەوەی نەمانویست ھیچ کەسێ بکوژین".
مالیکی پەسنی دیموکراسی لەوڵاتەکەی خۆیداو بە "بێ وێنە لەناوچەکەدا" ناوی برد.
مالیکی لەبارەی رەوشی شێواوی میسر گوتی " چەند وڵاتێکی عەرەبی ھەن دەیانەوێ رەوشی ئارامی لەوڵاتانی وەکو میسرو سوریاو عێراق بشێوێ و کەڵک لەو پشێویانە وەرگرن کە دێنە ئاراوە" بەڵام مالیکی ناوی ھیچ وڵاتێکی نەھێنا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق رەخنەی گرت َلەتەلەڤزیۆنی (العربیە) و وا ناوی ھێنا کە ھەواڵ و راپۆرتی چەواشەکاریی و ناڕاستی لەبارەی عێراقەوە پەخشکردووە.
لەخۆپیشاندانەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠١٢ خۆپیشاندان لەپارێزگا سوننەنشینەکان وەکو ئەنبارو کەرکوک و موسڵ، سوپای عێراق بەتوندی چوەوە بەگژ بەخۆپیشاندەران لەشارۆچکەی (حەویجە) لەپارێزگای کەرکوک و تێیدا زیاتر لە٢٦ خۆپیشاندەر کوژران.
ھەروەھا بەزۆری ھێز خۆپیشاندەران لەپارێزگای موسڵ بڵاوەیان پێکرا.