ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێرق. هه‌ڵوێستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌باره‌ی پۆستی سه‌ركۆماری عێراق ره‌تكرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كا هیچ ماده‌یه‌كی ده‌ستووریی نییه تا بیسەلمێنێ پۆستی سهركۆمار مافی كوردە لە عێراقدا.
له‌مباره‌یەوە محه‌مه‌د سه‌هیود. یه‌كێ له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی قانوون بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "هیچ ماده‌یه‌كی ده‌ستووریی نییه باسی ئیستحقاقی نه‌ته‌وه‌كانی عێراق بۆ هه‌رسێ پۆسته‌كانی سهركۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بكا. دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق ده‌كه‌وێته قوناغێكی نوێوە ئه‌ویش گواستنه‌وه‌یه له قۆناغی خاوه‌ندارێتی تایفی و ته‌وافق و شه‌راكه‌ت كه كاریگه‌ری خراپی بۆ عێراق هه‌بووە بۆ قوناغی زۆرینه‌ی سیاسی."
ئەو زیاتر گوتی: "هه‌ر به‌پێی ئه‌و قۆناغه ئیستحقاقی هەر لایهنێكە بەگوێرەی دەنگەكانی حكومه‌ت به‌ڕێوه ببا. چونكە ئەگەر وا نەبێ ئەو حكومەتە رووبه‌ڕووی شكست ده‌بێته‌وه. بۆیه به بڕوای ئێمه حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی بۆ قۆناغی ئێستا زۆر گرنگه كه له ژماره‌یه‌ك لایه‌ن و قه‌واره پێكهاتووه."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.