گردبوونه‌وه‌كه له لایه‌ن رێكخراوی (زار) کە لە بواری بەریگریکردن لە ئازادی رۆژنامەوانیی کار دەکا، رێکخرابوو.
رێکخراوەکە بەیاننامەیەکی بەبۆنەی تێپەڕینی چوار ساڵ بەسەر کوشتنی سەردەشت عوسمان دەرکرد.
به‌هزاد موحسین، لە رێکخراوی زار، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "چوار ساڵ تێده‌په‌ڕێ به‌سه‌ر كوشتنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان و تائێستا بكوژانی ده‌ستگیرنه‌كراون. هەروەها لێکۆڵینەوە لە دۆسێکەی، ده‌ره‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ری لێ به‌رهه‌م نه‌هاتووه. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌م بێده‌نگی و حه‌واڵه به گهواڵهیەی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه بێ ئه‌م كه‌یسه له بیر خه‌ڵك و ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان بچێته‌وه، ئه‌وا به دڵنییاییه‌وه پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته و ساڵ به ساڵ له یادكردنه‌وه و له پێداگری له داواكانمان گه‌رمتر ده‌بین."