23 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2017
ھەولێر – AA
ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا کە لە تویتەر بڵاوی کردووەتەوە ئاشکراى دەکات "له‌ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێری رابردوودا هێزه‌كانی عێراق هێزێكی زۆری کە له تانك و زرێپۆش و هامه‌ر و چه‌ك و تهقهمەنی ئه‌مریكی پێکهاتووە له ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری هه‌رێمی كوردستان كۆكردۆته‌وه. لە ئێستاشدا هیچ ئاماژه‌یه‌كیان بە كۆتاییهێنان بە ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی نه‌داوه و ئه‌م جموجۆڵه سه‌ربازییه‌ش له‌دوای هێرشه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی شاری كه‌ركووك و پردێ دێت".
ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان لە راگەیەنراوەکەدا داوا له حكوومه‌تی عێراق دەکات كۆتایی به‌و هه‌ڕه‌شه سه‌ربازیانه‌ی بهێنێت و له‌و ناوچانه بكشێته‌وه و هه‌روه‌كو سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار دووپاتیكردۆته‌وه پێویسته عێراق پابه‌ندبێت به ئه‌نجامدانی گفتوگۆی بێمه‌رج بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه.