Ramal Abdullah Mahmood
15 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2017
بەرلین – AA
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا زیگمار گابرێل رایگەیاند: "دەروازەی یەکێتیی ئەورووپا هەمیشە بە رووی بەریتانیادا کراوەیە".
گابرێل جەختی لەوە کردەوە بڕیاری سەرلەنوێ کردنەوەی دەروازەکان پەرلەمانی بەریتانیا و خەڵکی ئەو وڵاتە داویەتی، بە ئەندازەی سیاسەتی دەرەوە و ئەمنی کە ئەورووپا دەستبەرداری بەریتانیا نابێت، هەڵوێستی لێکنزیکی یەکێتیی ئەورووپا و بەریتانیا لە بەرژەوەندی هەموواندایە.
لای خۆشییەوە راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ رایگەیاند پێدەچێت دانووستانی یەکێتیی ئەورووپا و بەریتانیا لە رێکەوتی دیاریکراو دەست پێبکات لەبارەی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا. مێرکڵ ئاماژەی بەوەشدا کە لە دانووستانەکان بەردەوام دەبن لە هەڵوێستی دۆستانەیان، بەڵام ٢٧ وڵاتەکەی دیکە کە ئەندامی یەکێتییەکەن بەردەوام دەبن لە بەهێزکردن و یەکگرتووییان و پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان.