واشنتۆن
کۆشکی سپی بڵاوی کردەوە کە ھەریەک لە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و جێگرێ سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن دیدارێکیان ئەنجامداوە و باسیان لە پەیوەندی دووقۆڵی نێوان ئەمریکا و تورکیا و ھەڕەشەکانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی ناسراو بە (داعش) کردووە.
بەپێی راگەیاندراوێکی کۆشکی سپی، جۆ بایدن بەھۆی پێشوازیکردن و ھاوکاریکردنی ژمارەیەکی زۆری ئاوارەی سوری و عێراقی لە لایەن حکومەتی تورکیاوە، دەستخۆشی لە تورکیا کردووە.
ھەر لەو دیدارەدا ئەردۆغان و بایدن لەسەر ئەوەی کە "داعش مەترسییە بۆ سەر ناوچەکە و جیھان و پێویستیی لەناوبردنی" ھاوڕا بوونە.
هەروەها جەختیان لەسەر پێکھێنانی ھاوپەیمانێتی جیھانیی لە دژی داعش و پیشاندانی ھەڵوێستێکی توندی سەربازیی، وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی داعش و رێگریکردن لە رویشتنی شەروانە بیانییەکان بۆ ناو ریزەکانی داعش کردووەتەوە.
ئەردۆغان و بایدن باسیان لە ھاوکاری و ھەماھەنگی ھەردوولا بۆ ھاوکاریکردنی پەنابەران و گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بۆ ئەو پەنابەرانە کردووە.