عەمان
لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوەكرا، بەپێی ئەوەی کۆدەنگییەک لەناو موسڵماناندا نییە، راگەیاندنی خەلافەت جائیز نییە.
یەكێك لەو زانایانەی كە واژووی لە ژێر ئەو راگەیاندراوەدا ھەیە، واعیزێكی ئوردونییە بە ناوی عەلی حەلەبی، ئەو سەبارەت بە راگەیاندراوەكە بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "راگایەندراوەکەمان ئەو مافە سەرەكییانەی پێویستە لەناو موسڵماناندا ھەبێ لەخۆدەگرێ و بە مەبەستی ئامۆژگاری نووسراوە، كە لەوانەیە چەكدارانی داعش یاخود یەكێك لەوان بۆ رێگەی راستەقینە رابكێشێ."
نامەكە بە واژووی 126 زانای ئاینیی ئیسلامیی لە وڵاتانی سعودیە، ئوردن، فەلەستین، میسر، تونس، عێراق، سودان، یەمەن، توركیا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەمریكا، سوید، بۆسنا، ئیتاڵیا بەلجیكا، بوڵگاریا، ئەرجەنتین، كەنەدا، ھیندستان، چین، مالیزیا، ئیندۆنیزیا و نێیجیریاوە نووسراوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە ئیسلامدا كوشتنی كەسێكی بێ گوناه، پەیامنێر و رۆژنامەنووسان، بە كافر زانینی ئەو كەسانەی كە بە ئاشكرا كوفریان لێ ئاشكرا نەبووبێ، بە خراپ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەھلی كتێب، جێبەجێكردنی سیستمی كۆیلایەتی كە بە ئیجماع ھەڵگیراوە، فشارخستنە سەر نا مسوڵمانەكان بە مەبەستی مسوڵمانكردنیان، لێسەندنەوەی مافی ژن و منداڵان، زیانگەیاندن بە تەرمەكان، ئەشكەنجەدان و روخاندنی گۆڕی پێغەمبەر و یاوەرەکانی جائیز نییە و بەھەمان شێوە بەبێ وەرگرتنی کۆدەنگی مسوڵمانان، راگەیاندنی خەلافەتیش جائیز نییە."