سه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش سه‌ردانی ژووری ژمێریاریی و راوێژكاریی دارایی كرد و رایگه‌یاند كه داوا ده‌كه‌ن هه‌موو كاتێك دیموكراسی له وڵات ده‌سه‌ڵاتدار بێت و بیرۆكه‌ی ئیداره له هه‌ر گه‌ڕه‌كێك دێننه كایه‌وه.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر گرنگی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7ی حوزه‌یران و گوتی: "ته‌نها حكوومه‌ت هه‌ڵنابژێرین به‌ڵكو دوو بۆچوونی جیاواز هه‌ڵده‌بژێرین. له لایه‌كه‌وه مۆدێلێك هه‌یه كه به هه‌وه‌سێكی زۆره‌وه ده‌یانه‌وێ گشت سه‌رچاوه‌كانی وڵات له چوارده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه و دیكتاتۆریی دابمه‌زرێنێت. سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له وڵات نییه به‌ڵام ئه‌و وه‌ك سه‌رۆك مامه‌ڵه ده‌كات و پێشێلكاری له ده‌ستوور و یاساكان ده‌كات. له لایه‌كی تره‌وه هێڵێك هه‌یه ئاماژه به گۆڕانكاریی و وه‌چه‌رخان ده‌كات و داوای ماف و سه‌ربه‌خۆیی زیاتر ده‌كات و به بیرۆكه‌ی به‌رگریكردن له سته‌ملێكراوان ده‌كات. ئینجا هه‌ر چییه‌ك بگوترێت ئه‌وه ركابه‌ری له هه‌ڵبژاردن له‌م دوو خاڵه‌دا ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه شه‌وی هه‌ڵبژاردن بژارده‌ی نوێی ده‌سه‌ڵات دێته ئاراوه و به‌م پێیه‌ش گوتی: "ده‌رده‌كه‌وێت كه ئاكپارتی نه مه‌حكوومه و نه مه‌جبووره. به‌م بیرۆكه‌یه‌وه توركیا سانتیمه‌ترێك بۆ پێشه‌وه ناچێت. پێویسته رزگار بین له بیرۆكه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌وه‌ك له‌وانه‌ی ده‌نگ به لایه‌نی ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن".
سه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه پێویسته ئاهه‌نگی 1ی ئایار رۆژی كرێكاران له تامی خۆی به‌جێ بهێڵرێت و جه‌ختی كرده‌وه كه گۆڕه‌پانی ته‌قسیم سیمبۆلی ئه‌م رۆژه‌یه.
ده‌میرتاش گوتیشی: "شوێنه‌كان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك شت هه‌یه. ناتوانن مسوڵمانێك بڵێن بڕۆ له شوێنێكی دیكه ببه به حاجی، پێویسته بۆ كه‌عبه بچێت. ئه‌گه‌ر له ته‌قسیم رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه بكرێت ئه‌وه پێویسته له‌و شوێنه بكرێت كه كرێكارانی لێی كوژراون. گوتیان كه ده‌میرتاش گوتوویه‌تی 'ته‌قسیم قیبله‌ی ئێمه‌یه' سه‌رۆكوه‌زیران له میتینگه‌كه‌ی گوتی كه 'باوه‌ڕی ده‌میرتاش نازانین چییه به‌ڵام رێگه ناده‌ین هاوبه‌ش بۆ كه‌عبه دابنێت.' داودئۆغڵو ده‌سه‌ڵاتی لێپرسینه‌وه‌ی له باوه‌ڕ و ئیمان و مسوڵمانیه‌تی من نییه".
ده‌میرتاش پالێوراوێکی موفتی پارته‌كه‌ی بیرهێنایه‌وه و رایگه‌یاند كه له پارته‌كه‌ی هه‌م پالێوراوی موفتی و هه‌م سۆسیالیست هه‌یه.
له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی: "جارێكی دیكه رایدهگهیهن كه پێویسته گۆڕه‌پانی ته‌قسیم بۆ كرێكاران بكرێته‌وه".