ئیستانبوڵ
ئەندامانی كۆنفێدڕاسیۆنی سەندیكاكانی كرێكارانی شۆرشگێڕ بەمەبەستی ئاھەنگگێڕان لە گۆڕەپانی تەقسیم، لەبەردەم بارەگای گشتیی كۆنفێدڕاسیۆنەكە كۆبوونەوە، ئەگەری ئەوە ھەیە كە ھەوڵی چوونە نێو گۆڕەپانەكە بدەن.
ئەندامەكان سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە بەردەم بارەگای گشتیی كۆنفێدڕاسیۆنەكە كۆبوونەوە ھاوكات گرووپێكیش شەویان لەبەردەم بارەگاكە بەڕێ كرد.
پۆلیسی و ھێزەكانی ئاسایش پارێزانی شاری ئیستانبوڵ رێگاكانی چوونی بۆ گۆڕەپانی تاكسیمیان داخست و رێوشوێنێ ئەمنی توند لە ناوچەكەدا گیراوەتە بەر.
تایبەت بەم رۆژە ژمارەیەكی زۆر پۆلیس لە سەرە شەقام و كوچەو كۆڵانەكاندا جێگیركراون ھاوكات رێگاكان بە بەربەست داخراون. شەقامی جمھورییەتیش داخراوە بەھەمان شێوە لەو ناوچانەشدا رێوشونی ئەمنی گیراوەتەبەر.
بۆ ھەر رووداوێكی نەخوازراو تیمەكانی بەرگریی شارستانی، فریاکەوتن لە زۆربەری ناوچەكاندا خراوەتە ئامادە باشییەوە.