ئۆرشەلیم
دوای ئاشکرابوونی ڤیدیۆی فه‌لاقه‌کردنی سه‌ربازێکی ئیسرائیلی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌سیوپی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، گرژییه‌کان له‌و وڵاته روو له‌هه‌ڵکشانه.
دوێنێ شه‌و هه‌زاران که‌س له جووله‌که ئه‌سیوپییه‌کان به‌مه‌به‌ستی ئیدانەکردنی ئه‌و رێوشوێنه رهگەزهپهرستانهیهی پۆلیسی ولاته‌که‌یان له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیسرائیل له ئۆرشەلیمی رۆژهه‌لات کۆبوونه‌وه، دواتر به‌ده‌م گوتنه‌وه‌ی درووشمه‌وه ویستیان به‌ره‌و ئۆرشەلیمی رۆژئاوا بڕۆن و له‌به‌رده‌م ماڵی بینیامین ناتانیاهۆ کۆببنه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ش که پۆلیس ویستی له‌رێگه‌ی بۆمبی ده‌نگی و گازی فرمێسکڕێژه‌وه بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بکات، پێکدادان له نێوان هه‌ردوولادا دروست بوو. له‌ئه‌نجامی به‌کارهێنانی به‌رد و بتڵی شووشه‌وه له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانیشه‌وه دوو پۆلیس بریندار بوون.
- "ئۆرشەلیم وه‌ک باڵتیمۆری لێدێت"
خۆپێشانده‌ران که رێگەکانی سه‌ره‌کی ئۆرشەلیمیان به‌ڕووی هاتوچۆدا داخستبوو، ئه‌م درووشمانه‌یان ده‌وته‌وه ''ئۆرشەلیم وه‌ک باڵتیمۆری لێدێت''، ''نا بۆ ره‌گه‌زپه‌رستی و جیاکاری''، ''نا بۆ رژێمێک که جیاکاری ئه‌تنیکی ده‌کات'' و ''ئیتر قسە بەستە، کردارمان دەوێت''.
ئه‌وه‌ش بینرا که پۆلیس له بڵاوه‌پێکردنی خۆپێشانده‌راندا به‌ره‌و رووی زه‌حمه‌تی بوویه‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ش که به‌ره‌و رووی به‌ره‌نگاری خۆپێشانده‌ران بوونه‌وه، پۆلیسه ئه‌سپسواره‌کانی ئیسرائیل ناچاربوون بکشێنه‌وه و له‌م نێوه‌نده‌شدا هه‌ندێک له خۆپێشانده‌ران به‌سووکی بریندار بوون.
دواتر سه‌رۆکی شاره‌وانی ئۆرشەلیم نیر به‌ره‌کاتی هاتە شوێنی رووداوه‌کان و له رێگه‌ی دانیشتن له نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه ویستی دایانبمرکێنێتهوه و قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنێت به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌یکی کت‌وپڕ له‌لایه‌ن سه‌دان خۆپێشانده‌ره‌وه چوارده‌وری گیرا، له‌نێویاندا قه‌تیسماو تووشی ناڕه‌حه‌تی بوو.
- گرژییه‌کان له نێو کۆڵانه‌کانی ئۆرشەلیم به‌رده‌وامه
له‌کاتێکدا که جووله‌که ئه‌سیوپییه‌کان پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کۆتایی به خۆپێشاندان و چالاکییه‌کانیان نه‌هێنن، گرژییه‌کان له نێو کۆڵانه‌کانی ئۆرشەلیمدا به‌رده‌وامه. خۆپێشانده‌ران به‌رده‌وامن له دروستکردنی به‌ربه‌ست و گرتنی هه‌ندێک له کۆڵانه‌کان به ته‌نه‌که‌ی زبڵ، ئه‌وانه‌شی که له‌به‌رده‌م پۆلیسه‌کاندا سه‌رگه‌رمی چالاکی دانیشتنن له‌لایه‌ن هه‌لیکۆپته‌ره‌کانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیسرائیله‌وه به‌رده‌وام چاودێری ده‌کرێن.
تیۆن موسینی ته‌مه‌ن 27 ساڵ که جوله‌که‌یه‌کی به‌ره‌گه‌ز ئه‌سیوبییه له شوێنی رووداوه‌که‌وه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند که‌وا له‌هه‌موو داموده‌زگاکانی ئیسرائیل رێوشوێنی ره‌گه‌زپه‌رستانه دژی جووله‌که به‌ڕه‌گه‌ز ئهفریقیاییهکان ده‌گیرێته به‌ر.
موسین هەروەها گوتیشی: "له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسرائیله‌وه به‌رده‌وام توندوتیژی به‌رامبه‌ر جووله‌که ئه‌سیوپییه‌کان به‌کارده‌هێنرێت و ئه‌و ڤیدیۆی فهلاقهیهی که دوو رۆژ پێش ئێستا بڵاوبوویه‌وه یه‌که‌می ڤیدیۆ نییه".
ئه‌و جووله‌که به‌ڕه‌گه‌ز ئیسرائیلییه راشیگه‌یاند: "زۆرینه‌ی ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی به‌رامبه‌ر ئێمه ده‌کرێت، به‌شاراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه، ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه هاتووین به هه‌موو ئه‌م کردارانه بڵێن بوه‌سته".
- روونکردنه‌وه‌ی 'پاراستنی هێمنی' له ناتانیاهۆوه
له روونکردنهوهیهکیشیدا سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل بینیامین ناتانیاهۆی ئیدانه‌ی فه‌لاقه‌کردنی ئه‌و سه‌ربازه به‌ڕه‌گه‌ز ئهسیوپییهی سوپای ئیسرائیلی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه کرد.
ناتانیاهو داوای له خۆپێشاندهرانیشی کرد هێمنی و ئاسایش بپارێزن و رایگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی فه‌لاقه‌ی سه‌ربازه ئهسیوپییهکهیان کردووه ده‌درێنه دادگە به‌ڵام رێگهپێنهدرا و قه‌ده‌غه‌یه هه‌رکه‌س خۆی بخاته جێگه‌ی یاسا".
ناوبراو لە کۆتاییدا گوتیشی: "جووله‌که‌کانی ئەسیۆپی بۆ ئێمه جێگه‌ی رێزن و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌شداری کۆمه‌ڵگە بکه‌ن ئیسرائیل خه‌باتی زۆر ده‌کات و حکوومه‌تی داهاتووش له‌سه‌ر په‌یڕوه‌کردنی ئه‌مه به‌رده‌وام ده‌بێت".