ھەولێر
ئەو کۆمیتەیەی کە بۆ ئاگادارکردنەوەی پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پرسی نەوت و بودجە لە نێوان حکومەتی بەغدا و ھەولێر دامەزرابوو، ئەمڕۆ سەردانی ھەولێری کرد و لەگەڵ شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
شاندی پەرلەمانی عێراق پێکھاتبوو لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق قوسەی سوھەیل، سەرۆکی فراکسیۆنی کوردستانی فوئاد مەعسوم، نوێنەری سوننەکان عەدنان جەنابی، دوای کۆبوونەوەکە شاندەکە گەڕایەوە بۆ بەغدا.
لەبارەی ئەو کۆبوونەوەیە گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەفین دزەیی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ھەردوولا رێکدەکەون، بەڵام ئاگاداربوونی پەرلەمانی عێراق لە دانوستانەکانی نێوان ھەردوولا زۆر گرنگە و ئەو کۆمیتەیە لەسەر داوای سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دامەزراوە. لە میانی کۆبوونەوەکەدا بۆمان دەرکەوت پەرلەمانتارانی عێراق لە سەر ئەو پرسانە زانیارییان نییە، بۆیە راستییەکان لەو کۆبوونەوەیەدا خرانەڕوو،"