لە رۆژھەڵاتی ئوکرانیا لایەنگیرانی روسیا پێداگری لەسەر چۆڵنەکردنی تەلارە داگیرکراوەکانی حکومەت دەکەن.
رۆژی دووشەممە لایەنگرانی روسیا و جوداخوازەکان، بنکەیەکی پۆلیس لە ناحیەی گۆرلیڤکا و فڕۆکەخانەی سەربازیی لە ناحیەی سلۆڤیانکیان کۆنترۆڵکرد.
حکومەتی ئۆکرانیا پێشتر داوای لە خۆپیشاندەران کردبوو بۆتەلارەکانی حکومەت چۆڵ بکەن، بەڵام ئەوان گوێیان بە داواکە نەدا و سووربوون لەسەر زیادکردنی چالاکییەکانیان.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.