سەباح ئەلرافی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئوردن رایگەیاند: باڵیۆزی وڵاتەکەی لە تەرابلوس فەواز عیتان و دوو لە پاسەوانەکانی رفێنراون.
وەلرافی روونیكردەوە، عیتان لەکاتی سەرکەوتنی بۆ نێو ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردەم ماڵی خۆی، لە لایەن چەند کەسێکی دەموچاو داپێچراو ھێرشیکراوەتەسەر و شۆفێرەکەی و دوو لە پاسەوانەکانی برینداربوون. دواتر ھێرشبەران عیتان و دوو لە پاسەوانی دیکەی دەرفێنن.
لەلایەکی دیکە راوێژکاری راگەیاندنی باڵیۆزی ئوردن لە لیبیا جابر ئەحمەد بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئۆتۆمبێلی فەواز عیتان لەکاتی وەستاندا لە گەڕەکی مەنسوور لە تەرابلوس بەچەکی قورس ھێرشیکراوەتەسەر و پاشان رفێنراوە.
عیتان لە ساڵی ٢٠١٢وە تائێستا باڵیۆزی ئوردنە لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا.