هه‌ولێر
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی، له دیدارێكدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له ره‌وشی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و كاریگه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری هه‌ولێری کرد.
دزه‌یی بۆ بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، "وەک حکومەتی هەرێم سەرکۆنەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەی شاری هه‌ولێر دەکەین كه بووه هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك كه‌س، له هه‌مانكاندا پێمانوایه رێڕه‌وی سیاسی و پێشكه‌وتنی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێ".
سەفین دزه‌یی گوتیشی: "به‌داخه‌وه له رابردوودا رووداوی له‌و شێوه‌یه هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روو ده‌ده‌ن خۆش به‌ختانه هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه. ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆش روویدا دڵنیاین به هاوكاری هاوڵاتییان ئهنجامهدرانی ئاشكرا ده‌كرێن".
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌باره‌ی رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر قسەی کرد و گوتی "وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كاره‌كانمان له بواری خزمه‌تگوزاری و ئابووری. راسته شه‌هیدمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه سونه‌تی ژیانه، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری شه‌هیده‌كانمان ده‌كه‌ین، هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران دهخوزاین".
ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌فین دزه‌یی له میانی سه‌ردانێكی بوو بۆ نێو بازاڕی شاری هه‌ولێر.
دزه‌یی باسی بوونی هاوڵاتییانی بیانی له هه‌رێم کرد و له رووی پاراستنی ئاسایشی ژیانیان گوتی: "هاوڵاتییانی بیانیش وه‌ك هاوڵاتی خۆمان ده‌پارێزین، ئه‌وه‌ی پێویست بێ بۆ ئه‌وانی ده‌كه‌ین، هه‌موولایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێشتر ئارامی و ئاسایشی به‌رده‌وامه".
بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو سه‌ردانی عێراق بكا، یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری به‌غدایه، دوای دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا دواتر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كورد دیدار ئه‌نجام دەدات.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان. سه‌فین دزه‌یی گوتی: "بڕیاری سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا داودئۆغڵو وه‌ك خۆیه‌تی، پێشتر بڕیار بوو سه‌ردانی به‌غدا بكات دواتر سه‌ردانی شاری هه‌ولێر، بێگومان رێڕه‌وی به‌رنامه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه".