Hemn Baban
31 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2017
هه‌ولێر - AA
فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ زه‌وییه‌كی له‌ناوچه‌ی سه‌حاجی هه‌یه و كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه ساڵانه بتوانێت پێشوازی له 250 هه‌زار گه‌شتیار بكات.
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مووسڵ, ئه‌ندازیار حه‌یده‌ر محه‌مه‌د عه‌لی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو له‌باره‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتووه له سه‌رده‌می حوكمڕانیی داعش له‌و شاره ده‌ڵێت فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان به‌ته‌واوه‌تی وێران بووه و پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه نییه، به‌ڵكو به دروستكردنه‌وه هه‌یه.
له‌وباره‌یه‌وه ناوبراو رایده‌گه‌یه‌نێت "دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌کان و حه‌شدی شه‌عبی شاری مووسڵییان رزگاركرد به‌تایبه‌ت لای راستی شاره‌كه روون بوویه‌وه كه داعش زیانی زۆر گه‌وره‌یان به شاره‌كه و به‌تایبه‌ت به فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ گه‌یاندووه".
گوتیشی "داعش هه‌ر له رۆژانی سه‌ره‌تای داگیركردنی شاری مووسڵ هه‌ڵسان به تێكدانی فڕۆكه‌خانه‌ی شارەکە، ئه‌وه‌بوو یه‌كه‌م جار فڕگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵییان ته‌قانده‌وه، دواتر بورجی چاودێریی ئاسمانی فڕۆكهخانهكهشیان ته‌قانده‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مووسڵ ئه‌ندازیار حه‌یده‌ر محه‌مه‌د عه‌لی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتیشی كه "داعش به‌شێوازی سه‌یر فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان وێرانكردووه"، له‌و بارەیەوە گوتی "ئێمه دوای رزگاركردنی فڕۆكه‌خانه‌كه و شوێنه‌كانی دیكه و نه‌مانی داعش لێژنه‌یه‌كمان له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی پێکهێنا و چووین بۆ ئه‌وه‌ی زیانه‌كانی فڕۆكه‌خانه بزانیین، ئه‌وه‌ی بینیمان ئه‌وه‌یه داعش زۆر هونه‌ری له تێكدان و وێرانكردنی فڕۆكه‌خانه‌كه گرتووه‌ته به‌ر و هه‌ڵساون به بڕینی فڕگه‌كه و كردنی به خه‌نده‌ق له‌مسه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ری فڕگه‌كه و به‌درێژایی دوو كیلۆمه‌تر و 650 مه‌تری فڕگه‌كه داعش هه‌ڵساون به لێدانی 22 خه‌نده‌ق تێیدا، نێوانی هه‌ر خهندقێك بۆ ئه‌وی تر له‌نێوان 75 بۆ 100 مه‌تر ده‌بێت".
گوتیشی "ئه‌و تیمه‌ی ئێمه هه‌ڵساین به ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له‌سه‌ر ئه‌و زیانانه‌ی كه داعش به فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی گه‌یاندووه و دواتر راپۆرته‌كه‌مان بۆ سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی به‌رز كرده‌وه و دواتر بۆ وه‌زیری گواستنه‌وه".
سه‌باره‌ت به دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك بۆ مووسڵ له دوای وێرانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی پێشتر، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ كه دوێنێ چوارشەممە له‌شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق و گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم كۆبوونه‌وه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشكرایكرد "ده‌مانه‌وێت شێوازێك بدۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌ك بدۆزینه‌وه بۆ كاركردن بۆ بونیادنانه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ، فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ كۆنترین فڕۆكه‌خانه‌یه له عێراق و له ساڵی 1920 له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانیی به‌ریتانییه‌وه دروستكراوه بۆیه ده‌مانه‌وێت كارێك بكه‌ین بۆ دروستكردنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌خانه گرنگه، چونكه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ئه‌وا نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌س ده‌بێت دانیشتوانی مووسڵ".
سه‌باره‌ت به شوێنی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش گوتی "ئێمه زهوییهكمان هه‌یه له ناوچه‌ی سه‌حاجی و هی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌یه و ئه‌و زه‌وییه‌مان دانابوو بۆ بونیادنانی فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك له‌و شوێنه، به‌ڵام ئێستا پێویستمان به‌وه‌یه فڕۆكهخانهیهكمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مووسڵ له جیهانی ده‌ره‌كی دانه‌بڕێت".
ده‌رباره‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی پێویسته به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی ئه‌وان بۆ بونیادنانی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شاری مووسڵ و پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌گشتی ئه‌ندازیار حه‌یده‌ر محه‌مه‌د عه‌لی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی "ئێمه ئێستا له لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و پارانهین كه خه‌مڵێندراون بۆ دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ، نزیكه‌ی 50 ملیۆن دۆلار كه ئه‌گه‌ر هۆڵێكمان دروستكرد به خه‌مڵاندنی ئه‌وه‌ی ساڵانه 250 هه‌زار كه‌س گه‌شتیاری هاتوچۆی لێوهبكات، ده‌بێت هۆڵێك وفڕۆكهخانهیهك بێت باشتر له‌وه‌ی پێشتر".