ئەنقەرە
شاندی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی لە سوریا لە ھەریەک لە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا ئەلپارتی عەبدولحەکیم بەشار، سکرتێری گشتی پارتی یەکێتی کورد لە سوریا ئیبراھیم برۆ و موستەفا سنۆ جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا پێکھاتبوو.
بەپێی زانیاریەکان دوێنێش شاندی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا لەگەڵ راوێژکاری وەزارەتی دەرەوە و جێگرەکەی کۆبوونەتەوە.
ئەمرۆش شاندی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لەسوریا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغلو کۆبوەوە و تیایدا دوایین پێشھاتەکانی رەوشی دەڤەرەکە کرا.
داود ئۆغلو دڵخۆشی و پشتگیری خۆی بۆ بەشداریکرنا لایەنی کوردی لە ئیئتیلافی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەشاندی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی ڕاگەیاند.
بڕیار وایە سبەی شاندی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی لە سوریا لەگەڵ بەرپرسی گشتی یارمەتی مرۆڤی لە وەزارەتی دەروەی تورکیا کۆببێتەوە.